Ahmet Buğra Olaç
09 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2025
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، کاڵن ڕاپۆرتێکی گشتگیری لەبارەی قۆناغی "تورکیای بێ تیرۆر" پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش کردووە.
لە هەواڵەکەدا هەروەها هاتووە، "لە کۆبوونەوکەدا دەستپێکی چەکدانان، نەخشەڕێگەی دوای ئەوە و هەروەها پلانی پێکهێنانی ئەو کۆمسیۆنەی کە لە چوارچێوەی هەولەکانی تورکیای بێ تیرۆر لە پەرلەمانی تورکیا پێک دێت، هەڵسەنگاندنی بۆ کرا".
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان یەک کاتژمێر و ١٠ خوولەکی خایاند.