Bülent Mavzer
09 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئیدر – AA
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان، چیای ئاگری كه به‌رزترین خاڵه له توركیا به رووی شاخهواناندا كرایه‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی شاخه‌وانان.
چیای ئاگری كه پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان، له ٤ی شوباته‌وه به رووی شاخهواناندا كراوه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له شاخه‌وانانی ناوخۆ و بیانی دوای سێ رۆژ له هه‌ڵزنین به‌سه‌ر چیاكه‌دا ده‌گه‌نه ترۆپكی چیای ئاگری كه به‌فر دایپۆشیووه.
شاخه‌وانان له كاتی هه‌ڵزنین به چیاكه‌دا بۆ پشوودان و ره‌واندنه‌وه‌ی ماندووێتی له چه‌ند خاڵێكی چیاكه خیوه‌ت هه‌ڵده‌ده‌ن و پشوو ده‌ده‌ن.
شاخه‌وان بوله‌نت باڵجی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا هاتووه بۆ هه‌ڵزنین به چیاكه‌دا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند: "زۆر خۆشحاڵین به دووباره كردنه‌وه‌ی چیاكه به رووی شاخهواناندا. چونكه چیای ئاگری به‌رزترین چیای توركیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ودای دیاریكراودا پشوو بده‌ین، پێویسته خیوه‌ت هه‌ڵ بده‌ین".