Ferdi Türkten
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی باب كۆنترۆڵكراوه و كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان له مین و بۆمبه چێنراوه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌پێی روونكردنهوهكهکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه 24ی ئابی 2016 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ستی پێكردووە، ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ی ئەلباب كۆنترۆڵ كرا.
هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد به‌پشتیوانیی سوپای توركیا له 25ی ئاب جه‌رابلوسیان له داعش پاككرده‌وه. دواتر به‌ره‌و باشوور درێژه‌یان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دا و لە 29ی ئاب تا زێی ساجوریان له چه‌كدارانی ریكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده پاككرده‌وه.
دواتر له 2ی ئهیلوول له ناوچه‌ی راعی پێشڕه‌وییان كرد و 4ی ئهیلوول هێڵی سنوور به‌ته‌واوی له داعش پاككرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی دابق و سوران، له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دا، مه‌ترسیه‌كانی ئاراستەکردنی كاتیۆشا و مووشه‌كی دوورهاوێژ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ریكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه بۆ سه‌ر خاكی توركیا نه‌ماوه.
له 8ی شوباتی 2017دا، ده‌ستكرا به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئەلباب و، به‌رزایی ئاكیل كۆنترۆڵكرا كه دەڕوانێتە سه‌ر شارۆچكه‌كه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له 24ی شوباتی 2017دا، كۆنترۆڵی ته‌واوی گهڕهگهكانی شارۆچکەی ئەلباب كراوه. له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه کارەکانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێنراوه‌كان درێژه‌ی هەیە.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، تێكرا 230 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و رووبه‌ری هه‌زار و 925 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنترۆڵكراوهتهوه.