Orhan Onur Gemici
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چالاکی خستنی چوار تیرۆریستی پەکەکەی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن- ١٣ی مولازم شافاک ئەڤرەن-دا، هێزەکانی جەندرمە لە شارۆچکەی بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا و لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون و ئۆپەراسیۆنەکانیش درێژەیان هەیە.