Rewa Mahmut Hasan
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
شرنەخ AA
لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنەخ، زرێپۆشێکی پۆلیس خۆی بە خانوویەکدا کێشا و لە ئاکامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو، دوای ئەوەی شۆفێری زرێپۆشێکی پۆلیس کۆنترۆڵ لە دەست دەدات، خۆی دەکات بەناو خانوویەکدا و لە ئەنجامدا دوو برا کە تەمەنیان ٦ و ٧ ساڵ بوو گیان لەدەست دەدەن.
دوای شیکاری تەرمەکانیان، هەردوو براکە بە ناوەکانی محەمەد و فورکان لە گۆڕستانی سلۆپی دەنێژرێن.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە.