Tolga Yanık
09 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی تێکنۆفێستدا کە بە سەرپەرشتی وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا (T3 Vakfı) و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆجی ئەنجام دەدرێت، قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی مووشەکی نیشتنەوەی ستوونی دەستی پێکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی تێکنۆفێست، ئەمساڵ ٣٢٤ تیم داواکاریان بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکێی مووشەکی نیشتنەوەی ستوونی پێشکەش کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە چوارچێوەی تێکنۆفێستدا ڕێکدخرێت.
لە ئەنجامی پاڵاوتنی نێوان ئەو تیمانەی داواکاریان بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێکەدا پێشکەش کردووە، ١٦ تیم مافی بەشداریان لە پێشبڕکێی کۆتاییدا بەدەستهێنا.
ڕکابەری لە پێشبڕکێکەدا کە قۆناغی کۆتایی دوێنێ دەستی پێکرد، تا ١٢ی ئەیلوول لە کەمپی TÜBİTAK SAGE لە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت.
لە پێشبڕکێکەدا خەڵاتی ٢٥٠ هەزار لیرە بە پلەی یەکەم، ٢٠٠ هەزار لیرە بە پلەی دووهەم و ١٥٠ هەزار لیرە بە پلەی سێهەم دەبەخشرێت.