Merve Yıldızalp
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ١٨ تیرۆریستی پەکەکە و داعش لەنێویاندا بەناو ئەمیری دارایی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی جەرابلوس و ئەلباب لە باکووری سووریا قۆڵبەست کران.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە ئەنجامی چالاکییە هەواڵگرییەکان بە هەماهەنگی لەنێوان فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی عەنتاب، هێزی ئاشتیپارێز لە جەرابلوس و کۆماندیەتی راوێژکاریی جەندرمە لە ئەلباب لە ناوچەکانی جەرابلوس و ئەلباب ژمارەیەک ئۆپەراسیۆن لە سێی کانوونی یەکەم ئەنجام دراون.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٣ تیرۆریستی داعش لەنێویاندا بەناو ئەمیری دارایی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێنج تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە کە لە مەنبج-ەوە رەوانەی جەرابلوس کرابوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی قۆڵبەست کراون.
دوای گەڕان و پشکینی شوێنی مانەوەی تیرۆریستان، ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی دۆزرانەوە.