Muhammet Ali Kemal
06 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی و پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبدا، هەریەك لە سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی بۆیداك هۆڵدینگ، حاجی بۆیداك و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی هۆڵدینگەكە مەمدوح بۆیداك دەستگیر كران.
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی و تاوانە رێكخراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای قەیسەری، لەچوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوانەی دەستیان پێ كرد بوو هەریەك لە سەرۆكی دەستەی بەرێوەبردنی بۆیداك هۆڵدینگ، حاجی بۆیداك و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی هۆڵدینگەكە مەمدوح بۆیداك-یان بەتۆمەتی هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی و پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب لەرووی داراییەوە، دەستبەسەر كرد و دواتر دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركردن.
هەریەك لە بەرپرسانی هۆڵدینگەكە ئەرۆڵ بۆیداك و مورات بۆیداك لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردنیان بۆ دەرچوو.
لەدوای دەستگیركردنی هەریەك لە حاجی و مەمدوح بۆیداك، سەرۆكی دەستەی بەرێوەبردنی بۆیداك هۆڵدینگ، مستەفا بۆیداك لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رۆژنامەنووسان لەبەردەم دادگای قەیسەریدا ئاماژەی بەوە كرد كە سبەی روونكردنەوەی تێروتەسەل لەسەر رووداوەكە دەدەن.