İzzet Taşkıran
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
حيلمى باڵجى ، كه هاووڵاتی توركه و یه‌كێك بوو له‌و چوار كارمه‌نده‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو كه له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نووسینگه‌ی ئاژانسه‌كه له قاهیره له لایه‌ن پۆلیسی میسره‌وه رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ستگیركرا، دوای ئازادكردنی گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا.

باڵجى كه به‌رپرسی كاروباری ئیداری و دارایی نووسینگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵووه، كاتژمێر ٠٨:٠٠ گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ و، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه نێودهوڵهتيیهكانی ئاژانسه‌كه، موجاهیت محه‌مه‌د سۆیكان و به‌ڕێوه‌به‌ری به بازاڕكردن و په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی، یڵماز یامان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئیداریی ئاژانسه‌كه له ئیستانبوڵ، سابری جهلهبیئۆغڵو و هه‌ندێ كارمه‌ندانی دیكه‌ی ئاژانسه‌كه‌وه به گوڵ پێشوازی لێكرا.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باڵجى ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سوپاسی خوا ده‌كات له گه‌یشتنه‌وه‌ی به وڵات و هه‌ر له میسر هه‌ستی به پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی كردووه و، رایگه‌یاند:
''بینیمان كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر درا به تایبه‌تی له لایه‌ن سه‌ركۆمارمان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیمان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌كه‌مان، كاك شه‌نۆل (كازانجی)ه‌وه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا كاره‌كه به جوانترین شێوه به ئه‌نجام گه‌یشت. به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م''.