Cemal Aşan,Sayim Harmancı,Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
به هۆی خراپی رەوشی كه‌شوهه‌وا له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو رێگای هاتوچۆی 373 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
له راگهیهنددراوێكدا كه له لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه له شارۆچكه‌كانی باشكاله، مورادیه، باهچه‌سه‌رای، چاڵدیران، چاتاك، ئه‌رچیش، گه‌واش، گورپنار و سارای رێگای هاتوچۆی 169 ناوچه و كێڵگه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هاوكات تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر بێ وچانان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
له شارۆچكه‌ی باشكاله سەربە پارێزگای وان ده‌وامی ته‌واوی قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ كراوه‌ته پشوو، هەروەها له شارۆچكه‌ی باهچه‌سه‌رای له‌و قوتابخانانه كراوه‌ته پشوو كه دوور ده‌ستن.
لە پارێزگای هەکاری بە هۆی بەفر و گەردەلوولەوە رێگای هاتوچۆی حەوت گوند و ١٦ کێڵگە و لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا رێگای هاتوچۆی پێنج گوند و ١٦ کێڵگە داخراون.
تیمەکانی راماڵینی بەفر لە ئیدارەی تایبەتیی پارێزگا، درێژە بە کارەکانیان دەدەن بە مەبەستی کردنەوەی رێگای گیراوی ٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون، بە هۆی بەفر و گەردەلوولەوە.
هاوکات لە پارێزگای مووش بە هۆی نالەباریی کەشوهەواوە رێگای هاتوچۆی ١١٠ ناوچەی نیشتەجێبوون و لە بەدلیس رێگای هاتوچۆی ٥٠ ناوچە گیراون.
زۆرترین رێژەی بەفری باریو لە ناوچەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە شارۆچکەی موتکی سەربە پارێزگای بەدلیس بووە، دوای ئەوەی ١٤٠ کیلۆ بەفر لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا باریوە. لە ناوەندی هەریەک لە مووش و بەدلیس نزیکەی ٦٠ کیلۆ بەفر لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا باریوە.