11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چۆنێتی هه‌نگاونان بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر سه‌ربازانی تورك كه وه‌ك هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ئیدلب كرابوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه كه وه‌ك خۆی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی رژێم بدرێته‌وه و خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ نه‌چێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر مكوڕبوونی توركیا له ئیدلب كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له پێكدادانه‌كان، پاراستنی ئاسایشی سنووری توركیا و رێگه‌گرتن له قه‌یرانێكی دیكه‌ی مرۆیی و شه‌پۆلێكی نوێی كۆچكردن.
هه‌ریه‌ك له جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو؛ وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار؛ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گولـلهر؛ سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان؛ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رگری، ئیسماعیل ده‌میر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.