Ömer Olcay
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
دەزگای باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، تۆماری لیستی دەنگدەرانی راگەیاند و تاکو ١٧ی کانوونی دووهەم سەعات ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێ.
لەئێستادا دەزگای باڵای هەڵبژاردن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئیدارە ناوخۆکان دەستپێکردووە کە بڕیارە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت.
بەو پێیەش دەنگدەران لەمڕۆوە دەتوانن لە سایتی www.ysk.gov.tr بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان، ناویان تۆمار بکەن.