Esin Işık,1 23
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "شنگال جێگره‌وه‌ی قه‌ندیله. بۆ ئێمه قه‌ندیل هه‌رچیبێت، شنگالیش ئه‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه تا شنگال له رێكخراوی تیرۆریستی یان هه‌رناوێكی دیكه‌ی هه‌بێت پاكده‌كرێته‌وه، ئه‌مه به‌رده‌وامده‌بێت. ده‌كرێت شه‌وێک لەناکاو بچینه نێو ئه‌وێش".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لقه‌كانی ئاک پارتیدا له باره‌گای گشتی پارته‌كه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی شنگاله‌وه شتی جیاواز ده‌گوترێت و گوتی: "بۆچی شنگال هاته رۆژه‌ڤه‌وه؟ شنگال جێگره‌وه‌ی قه‌ندیله. بۆ ئێمه قه‌ندیل هه‌رچیبێت، شنگالیش ئه‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه تا شنگال له رێكخراوی تیرۆریستی یان هه‌رناوێكی دیكه‌ی هه‌بێت پاكده‌كرێته‌وه، ئه‌مه به‌رده‌وامده‌بێت. ده‌كرێت شه‌وێک لەناکاو بچینه نێو ئه‌وێش. هیچ دیار نییه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كارانه به ئیستیفزازی و شتی وا نابێت. له چركه‌ساتێكدا. به حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌گینا لێی گه‌ڕێین بۆ ئێمه. ئه‌وانیش په‌یمانیان داوه. با ببینین. پرسی هاوبه‌شی ئێمه و به‌غدا كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستییه له سه‌ر خاكی عێراق. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت ئێمه ئاماده‌ین له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق كار بكه‌ین. له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له‌باره‌ی سنووره‌كانی باشوورمانه‌وه بۆ جیهان خستووەته روو. ئیدی ره‌خنه‌گرتن له توركیا له‌مباره‌یه‌وه واتای نییه. بهڕههاییهوه ده‌رگامان به رووی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌دا داخراوه كه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده وه‌ك یه‌ك نابینن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌په‌گه هاوسه‌نگ نابینن. له سووریا بێت یان له عێراق و هه‌ر جێیه‌كی دیكه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له پیت گۆڕین و ناوگۆڕینی رێكخراوی تیرۆریستی بكه‌ن بۆخۆیان ده‌زانن. چ عه‌لی بێ چ وه‌لی، لای ئێمه ناگۆڕێت. له‌به‌رئه‌مه ئێمه ده‌زانین كه هه‌موویان بێچووی هه‌مان مارن. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به به‌ڵگه و گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه پیشانی ده‌ده‌ین به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌ن. باوه‌ڕ ناكه‌ن به‌رده‌وام ده‌بین له رێگاكه‌مان و كاری خۆمان بۆ خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه به ناونانی رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه نا به‌ڵكو به له‌نێوبردنیان سه‌رقاڵین".