30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "له ئیدلب ژماره‌یه‌ك ده‌ستدرێژیی كرابوونه سه‌ر خاڵی چاودێریی ژماره ٩ و ١٠مان. له‌دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین، هۆشداریی پێویست دران".
ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئابەوە لە کۆشکی کۆماریی پێشوازیی لەو کەسانە کرد کە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی کردبوون و دواتر بۆ نوێژی هەینی چووە مزگەوتی مەلیکە خاتون لە ناوچەی ئولوس لە ئەنقەرە.
لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە مزگەوت ئەردۆغان سڵاوی لەو هاووڵاتییانە کرد کە بۆ پێشوازی لێکردنی چاوەڕییان دەکرد.
دواتر لەبارەی چەند رۆژەڤێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان پرسیاری ئەوەی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد کە ئایا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپدا لەبارەی پرسی ناوچەی ئەمنی، ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و لەبارەی ئیدلبەوە کارەکان بەپێی خواستی تورکیا بەرەوپێشچوون یان نا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ئیدلب بڵێین 'له‌و خاڵه‌دایه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت'، ئه‌وه ده‌بێته درۆ. له ئێستادا له‌و خاڵه‌دا نییه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ئیدلب کوژراون و پرسی کۆچ لە ئارادایە و گوتی: "هەڵبەت ئەمانە فشار دەخەنە سەر باکوور، بەرەو ئێمە دێن. بۆیە دەبێت ئێمە رێوشوێن بگرینە بەر. ئێمە ئێستا هەموو رێوشوێنێکمان گرتووەتە بەر. ئێستا هەموو تانک و تۆپ و زرێپۆشەکانمان لەوێن وەک لە تەلەڤیزیۆنەوە دەیبینن. ١٢ خاڵی چاودێریمان لە ئامادەباشیدان. له ئیدلب ژماره‌یه‌ك ده‌ستدرێژیی كرابوونه سه‌ر خاڵی چاودێریی ژماره ٩ و ١٠مان. له‌دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین، هۆشداریی پێویست دران".
لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ترەمپ، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە بە زۆری باسیان لە پرسی منبج کردووە و گوتی: "له‌باره‌ی 20 میلهكهوه ئه‌مریكییه‌كان ویستیان كه‌مێك زیاتر به‌رته‌سكی بكه‌نه‌وه. هاوڕێكانمان له‌وباره‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیشبێت رێككه‌وتن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ ترەمپ کۆدەبنەوە و جارێکی تر ئەو پرسانە تاوتوێ دەکەنەوە.
-کارەکانمان بەردەوامی پێ دەدەین
ئەوردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا بەناو پێشانگای MAKS-2019 دا گەڕاوە و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لێکۆڵینەوەیان لە فڕۆکەی Su-57 کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ رووسیا پرۆسەی هاریکاریان دەستپێکردووە. گرنگترینیان پرسی S-400 ە و گوتی: ''دوای لێکۆڵینەوەکان لە پێشانگاکەدا وەزیرەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەگەڵ موخاتیبە رووسەکانیان دیدار و گفتوگۆکانیان بەردەوامیی هەیە".
لەبارەی بڕیاری کڕینی Su-57 ی رووسی و F35ی ئەمریکی و تواناکانیانەوە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌باره‌ی F-35كانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێستای به‌رده‌وامبێت، بێگومان ئێمه خه‌مێك له‌خۆمان ده‌خۆین. ئایا F35 یان Su-57 دەبێت، ئەوا دوای ئەوەی لەسەر مێز گفتوگۆی لەسەر دەکەین ئایا پیشەسازی بەرگرییمان یان چی جۆرە رێوشوێنێک دەگرینە بەر لەبارەی پرسی بەرگرییەوە، هەڵبەت ئەمانە لە نێو پاکێجی رێوشوێنەکانماندان. هەر کە کاتی خۆی هات، مەرجەکان دەخرێنە سەر مێز، بەتایبەت بەرهەمی هاوبەش، پلانی کریدی، سەیری ئەمانە دەکرێت و ئینجا هەنگاوەکان دەنرێن. چونکە دەخوازین ئێمە لە بوون بە بازار دەرچین و بەرەو بازار هەنگاو بنێین".
لەبارەی هەوڵەکانی ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ دروستکردنی پارتی جیاواز و لێدوانەکانی ئەم ماوەیەی داودئۆغڵو لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیدا، ئەردۆغان گووتی: "(روونكردنه‌وه‌كانی داودئۆغڵو) چی‌یان هه‌یه بیڵێن با بیڵێن، به قسه‌ی له‌وشێوه‌یه هه‌ڕه‌شه ناكرێت. چی‌یان له هه‌گبه‌دایه با هه‌ڵیڕێژن، سوودی هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی پرسی لەسێدارەدانیشەوە گووتی: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌مان بڕیاری له‌سێداره‌دان په‌سه‌ند بكات، من واژووی ده‌كه‌م. هیچ بیری لێناكه‌مه‌وه. له‌وباره‌وه ویژدانیشم ئاسووده‌یه".