Zeynep Rakipoğlu
25 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بوومەلەرزەکەی شاری ئەلعەزیز گوتی: "بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم بوومەلەرزەیە بە کەمترین زیان و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، گشت دامەزراوەکانمان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەلعەزیز پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بە ھەموو دامودەزگاکانی حکوومەتەوە و لەسەرووی ھەموویانەوە، ئافاد و مانگی سوور، لەپاڵ گەلەکەمانداین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "بزانن کە وەک سەرکۆماری تورکیا لە نزیکەوە چاودێری کارەکان دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "داوای لێ خۆشبوون لە خوا بۆ ئەو برایانەمان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە وەزیرەکانی ژینگە و شارسازی، ناوخۆ و تەندروستیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.