Abdullah Shukur
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "ئەگەر لەم ھەڵبژاردنانەدا، ئەوانەی کە بە تیرۆر تێوەگڵاون دەربچن، ئەوا ئەوەی پێویست بێت دەیکەین و قەییوم بۆ ئەو پۆستانە دادەمەزرێنین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شارۆچکەی قزلجەحەماملی سەر بە ئەنقەرە، وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی وڵاتەکەی گوتی: "ئەگەر لەم ھەڵبژاردنانەدا، ئەوانەی کە بە تیرۆر تێوەگڵاون دەربچن، ئەوا ئەوەی پێویست بێت دەیکەین و قەییوم بۆ ئەو پۆستانە دادەمەزرێنین".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھەرگیز رێگە نادەین بە ھەڕەشەی ئابووری، سەروەری و شکۆی نەتەوەییمان بخرێتە ژێر پێ".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "تورکیا ھەرگیز لەسەر مافەکانی سەروەری لە بواری ئابووری و سیاسی ناکاتە پرسی گفتوگۆکردن. تورکیا درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی بکوژانی وەک فەتۆ، داعش و پەکەکە دەدات".