Sarp Özer,Rewa Mahmood Hasan,1 23
12 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
ئەنقەرە-AA
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار رایگەیاند کە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەنەوە و گوتی، "دوای کردنەوەی ئەم ناوەندە هاوبەشەی ئۆپەراسیۆن، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژی و رۆحیەتی هاوپەیمانیدا بەردەوام دەبین لەبەرەوپێشبردنی، بەڵام بۆخۆمان پلانی B و پلانی C مان هەیە ئەگەر ئەمانە وەک خۆی بەڕێوەنەچوو".
ئاکار لەمیانی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتە خەبەر-ی توری وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە رۆژەڤی دایەوە.
خولوسی ئاکار لەبارەی ناوچەی ئارامه‌وه راگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانی ٥-٧ی ئاب لەگەڵ وەفدی سەربازیی ئەمریکادا مەودایەکی باشیان بڕیوە و گوتی، "دەستپێکێکی باش بوو. نیازمان، نیگەرانییەکانمان، داواکارییەکانمان دەرخست و ئەوانیش راوبۆچوونیان دەرخست لەگەڵمان. وابەستە بەمەوە داوامان کرد یەپەگە لەناوچەکە دەربکرێت، چەکە قورسەکان وەربگیرێنەوە. هاوکات کۆنتڕۆڵ کردن و هەماهەنگی ئاسمانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی هەواڵگری زۆر گرنگە، لەهەندێک خاڵدا رێککەوتن کراو، گەیشتینە لێکتێگەیشتن".
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ئەمریکییەکانیشدا قسەیان کردووە دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکانی نێو تورکیا بۆ ناوچەی داماڵراو لە تیرۆر و ئاشکرای کرد لەسەر ئەمەش بەڕێژەیەکی بەرچاو لێکتێگەیشتن هەیە.
لەبارەی بوونی کات و پابه‌ندی بەکاتەوە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکان ئاکار گوتی، "هەندێک کاتمان داناوە. چونکە لەئەزموونەکانی پێشوومانەوە بۆمان دەرکەوتووە، هەندێک دواکەوتن هەیە. هەندێکیان ماونەتەوە. قبوڵی ناکەین ئەمانە ببینینەوە، ئیتر تەحەمولی ئەمانەمان نەماوە، هەرچیەک دەکەن دەبێت داخل بە پرۆگرامێک بکرێت".
لەبارەی کاتی جێبەجێ کردنی پرۆگرامە هاوبەشەکانیانەوە، ئاکار گوتی، "لەرۆژانی داهاتوودا لەگەڵ کردنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كاره‌كانی دیكه‌یش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به روونی پێمانگوتن هه‌رگیز رێگه به دروستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆر ناده‌ین له باشووری سنووری وڵاته‌كه‌مان. له‌و پێناوه‌شدا چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین. به لایه‌نی به‌رامبه‌رمان گوتووه هه‌رچۆنێك بێت پێویسته قوڵایی ناوچه‌ی ئارام ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر بێت. له‌م باره‌یه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوگه‌لێك ده‌كه‌ین. كۆنتڕۆڵی كایه‌ی ئاسمانی و هه‌ماهه‌نگی له‌وێ زۆر گرنگه. به‌ره‌وپێشچوونی باش روویداوه. دوای دروستكردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شی ستراتیجی ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ین. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه ئاوا به‌ڕێوه نه‌چوون ئه‌وا به ته‌نها كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به ئه‌مریكییه‌كانیان راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن به‌و ئامانجه كرده‌ییانه‌ی دیاری كراون ئه‌وا مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت به ته‌نها بكه‌ونه جموجۆڵ و گوتی: "هیوادارین ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه له‌گه‌ڵمان بن له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هه‌ر جۆرێك كه‌موكوڕییه‌ك بێته پێش ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه. به سه‌رۆكی شاندی سه‌ربازی ئه‌مریكامان گوت كه پێویسته به په‌له پشتیوانی سه‌ربازی بۆ یه‌په‌گه كۆتایی پێ بێندرێت چونكه هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه".