İrem Demir
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا رایگەیاند لە میانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاکوو ٢٥ی کانوونی یەکەم، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ١٦٦ هەزار و ٦٥٢ بیانی گیراوەتە بەر و ٤٧ هەزار و ١٦٤ کەسیش رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
عەلی یەرلیکایا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی رایگەیاند: "لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاکوو ٢٥ی کانوونی یەکەم، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ١٦٦ هەزار و ٦٥٢ بیانی گیراوەتە بەر و ٤٧ هەزار و ١٦٤ کەسیش رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە".
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە داوە کە ١١٠ هەزار و ٩١ کەسیش لە میانی راییکردنی کارەکانیان بۆ دیپۆرتکردنەوەیان، رەوانەی بنکەکانی گێڕاندنەوەی پارێزگاکانی دیکە کراون.