Sertaç Bulur,1 23
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٥ تۆمه‌تبار ده‌رچووه و تا ئێستا، ١٥یان ده‌ستگیركراون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری گشتیی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و به‌ڵگانه و گوتانه‌ی له‌و ٢٠ ئه‌فسه‌ره مه‌ده‌نییانه‌ی كه گرێبه‌ستی یه‌كێكیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه كه له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان له بڕیاری په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری سوودمه‌ند بوون بڕیاریان داوه، ٢١ ئیمامی نهێنی فه‌تۆ كه پێشتر له‌كار ده‌ركراون و چوار سه‌ربازی پله‌به‌رز ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له ١٤ پارێزگای توركیا ئه‌نجامداوه.
تا ئێستا ١٥ له‌و ٢٥ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.