Zeynep Yeşildal,Yılmaz Öztürk
04 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا کە لە ئیستانبوڵ و سێ پارێزگای دیکەی تورکیا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدران، ٤٦ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی تیرۆر و ڕێکخراوەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، دەرکەوت کە ٤٦ گومانلێکراو چالاکی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش چالاکی ئەنجام دەدەن.
ھاوکات دوای یادشتنامەی دەستگیرکردن کە لەلایەن داواکاری گشتیی بۆ گومانلێکراوەکان دەرکرا، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە ئیستانبوڵ و سێ پارێزگا، ھەر ٤٦ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.