Yunus Okur,Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
ئەرزەڕۆم - AA
لە ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات، پیشبینی سەهۆڵبەندان و بەستنی رێگاوبان دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کەشناسییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەور بێت و پلەکانی گەرما لە ئاستی ئاسایی ئەم وەرزەدا بن.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە با لە باشوورەوە بە خێراییەکی کەم دێت و ناوەناوە گوڕەکەی بۆ ئاستی مامناوەند بەرزدەبێتەوە و لە ئاگری بەفر و لە دەورووبەری ئیدر بارانی بەلێزمە دەبارێت.
شەوان نزمترین پلەکانی گەرما لە ئیدر پێنج پلە و لە ئاگری سفر و لە ئەردەخان -٤ و لە قەرس -٣ و لە ئەرزەڕۆم -٢ و لە ئەرزینجان -١ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراویش بە درێژایی رۆژ لە ئیدر ٨ پلە و لە ئاگری و ئەردەخان و ئەرزەڕۆم ٣ پلە و لە قەرس ٢ پلە و لە ئەرزینجان ٧ پلە دەبێت.
ئاستی بەفر لە ناوەندەکانی خلیسکان لەسەر بەفر لە پاڵاندۆکەنی ئەرزەڕۆم ٣٤ سانتیمەتر، لە ساریکامشی قەرس ٣٠ سانتیمەتر و لە ئەرگانی ئەرزینجان ١٠ سانتیمەتر بووە.
کاربەدەستانی کەشناسیی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بەتایبەت بەشەوان و سەرلەبەیانیان ئاگاداری سەهۆڵبەندان و بەستنی رێگاوبانەکان و تەم بن.