Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Ömer Tarsuslu,Günay Nuh
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
قەرس - AA
وێڕای ئەوەی لە دووەم مانگی وەرزی بەهارداین، بەڵام لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان بەفر باری.
بەهۆی بەفربارینەوە ژمارەیەک گوند سپیپۆش بوون و لە هەندێک شوێنیش رێگاکان بەستیان ئەمەش گرفتی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروست کرد.
دوێنێ، بەفربارین لە قەزای ساریکامیش سەربە پارێزگای قەرس دەستی پێ کرد و بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بوو. درەخت و رووەکەکان بە بەفر سپی بوون و شۆفێرانیش لە کاتی هاتوچۆدا دووچاری سەختی بوون.
هەروەها لە گوندەکانی ئاسبۆغا و عەلیسۆفوی سەر بەو قەزایە، زەوییە کشتوکاڵییەکان بە بەفر داپۆشران و بەشێک لە جووتیارانیش هەوڵیاندا لەژێر بەفردا تۆوو بچێنن.
یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بە ناوی شەنای ڤانلی باسی لە دابەزینی پلەکانی گەرما کرد و گوتی: "وەک دەبینن لە مانگی ئایاردا، هەموو شوێنێک بە بەفر داپۆشراوە و کێڵگەکان سپی پۆش بوون".
بەهەمان شێوە لە پارێزگای ئەردەخان-یش بەفر بەرزاییەکانی سپی کرد.
لە ناوەندی پارێزگاکەش بۆ ماوەیەکی کەم بەفر باری.