Mazın Asad
18 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆشکی چانکەیا لەگەڵ بنەماڵەی شەھیدان کۆبووەوە.
داودئۆغڵو ئاماژەی بە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە دا کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ٢٩ کەس و رایگەیاند کە پەرلەمانتارێکی ھەدەپە بەشداری لە پرسەی بکەری ئەو ھێرشە کردووە و گوتیشی: "دوێنێ دوو پەرلەمانتاری ھەدەپە بەشداری لە رێوڕەسمی تەرمی تیرۆریستەکەیان کرد. بەداخەوە تەنھا ھەدەپە حەز لە تیرۆر ناکات، بەداخەوە دەیڵێم کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیاش بەھەمان شێوە حەز لە تیرۆر دەکات. لەکاتی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە پەرلەمانتارێکی جەھەپە لێدوانی بۆ کەناڵی پەکەکە دا و رەخنەی لە حکوومەت گرت. لەجیاتی ئەوەی کڵچدارئۆغڵو رەخنەی لە حکوومەت بگرێت پێویستە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە پەرلەمانتارێکی پارتەکەی دەتوانێت بەشدار بێت لە کەناڵی پەکەکە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە ١٠ رێکخراوی تیرۆریستی چەپڕەو لەگەڵ پەکەکە لە قەندیل ھاوپەیمانییان پێکھێناوە و گوتی: "لە ھەمان رۆژ دەمیرتاش بانگەوازی یەکگرتوویی بۆ جەھەپە کرد. کاتێک لە قەندیل ١٠ رێکخراوی تیرۆریستی یەکیان گرت و شەڕیان دژی تورکیا راگەیاند، ھەوڵ بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی دیکە دەدرێت. ئەمانە بە رێکەوت بووە؟ دەست لەناو دەستنانی جەھەپە لەگەڵ ئەو لایەنانەی لەگەڵ پەکەکەن و بەشداریکردنی پەرلەمانتارێکی لە کەناڵی رێکخراوی تیرۆریستی و ھەستی نزیکی دەمیرتاش لە جەھەپە و پتەوبوونی دۆستایەتی نێوانیان تەسادوف نییە. ھەر ئەوانن بە ئامێری کاری شارەوانی چاڵ ھەڵدەکەنن و ئەوانن دەڵێن ئەگەر پەرلەمانتارانمان بەشداری رێوڕەسمی تەرمی تیرۆریستان نەبێت، بۆیان باش نابێت. ھاوکات ئەوانن کە بەشداری پرسەی خۆکوژەکە دەکەن و شیوەنی بۆ دەکەن. ھەروەھا ئەوانن کە بانگەوازی خۆپێشاندان بۆ خەڵک دەکەن و دەبنە ھۆکاری گیان لەدەستدانی دەیان مرۆڤ".
داودئۆغڵو لە درێژەدا جەختیشی کردەوە کە بەھۆی پشتگیری ھەدەپە بۆ پەکەکە، رۆژەڤی ھەڵگرتنی ھەندێک لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە ھاتووەتە ئاراوە و گوتیشی: "بەڕاشکاوی دەیڵێم ئەوانەی پشتگیری تیرۆر و تیرۆریستان دەکەن لە کەلەپچەی پارێزبەندی رزگارییان نابێت و لە ژێر پەرلەمانی بەشکۆ، ھەرگیز شوێنیان نابێتەوە".