Zafer Fatih Beyaz
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ١٧ رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە ئیدلب، ھەزار و ٧٠٩ ئەندامی رژێمی سووریای لە چالاکی خستووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، سوپای تورکیا لە ماوەی ١٧ رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە ئیدلب، ٢١ ئۆتۆمبێلی سەربازیی رژێمی سووریا، چوار دۆشکە، شەش کۆگای چەک و تەقەمەنی و حەوت ھاوەنی سەر بە رژێمی سووریای لە چالاکی خستووە.
لە پاڵ ئەمەش، ھەزار و ٧٠٩ سەربازی رژێمی سووریا، ٥٥ تانک، سێ ھێلیکۆپتەر، ١٨ ئۆتۆمبیڵی زرێپۆش و ٢٩ تۆپھاوێژ لەچالاکی خراون.