Sayim Harmancı
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
هەکاری - AA
هەوڵەکانی گەڕان بەدوای دوو کەس کە لە دوێنێوە لە سەهۆڵبەندانەکانی دامێنی چیای جیلۆ بێسەروشوێنن، بەردەوامە.
پارێزگای هەکاری رایگەیاند، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی ئەو دوو کەسە ئەنجامدراوە کە لە دوێنێوە لە سەهۆڵبەندانەکانی دامێنی چیای جیلۆ بێسەروشوێنن و نەتوانراوە پەیوەندییان پێوە بکرێت.
کۆبوونەوەکە لە ناوەندی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان لە پارێزگاکە بە سەرپەرشتی پارێزگار ئیدریس ئاکبییک، داواکاری گشتی، هارون ئونلوسۆی، جێگری پارێزگار، خەلیل ئیبراهیم کۆرۆئۆغڵو، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا، جەنەراڵ جۆشکون سەل، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگا، نوری کایا، تیمەکانی ئافاد، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەکاری، ئەمین یڵدرم، بەڕێوەبەری پاراستنی سروشت و پارکە نیشتمانییەکانی هەکاری، نەجمەدین یڵماز و بەرپرسانی کۆمەڵەی یانە وەرزشییەکانی سەهۆڵبەندانەکانی چیای جیلۆ، بەڕێوەچوو
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە بەردەوامی بە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن بدرێت بۆ ئەو دوو کەسەی کە لە سەهۆڵبەندانەکانی دامێنی چیای جیلۆ بێسەروشوێن بوون.
دوێنێ چوار کەس کە بە مەبەستی گەشت و سەیران چووبوونە گوندی کریکداغ لە دۆڵی بەهەشت و دۆزەخ بێسەروشوێن بوون. دوو لەو کەسانە بە برینداری رزگار کران.