Sayim Harmancı,Mesut Varol,Şener Toktaş
30 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2024
وان - AA
بههۆی نالەباری کەشوهەواوە، ڕێگای هاتوچۆی ١٤٧ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری و بهدلیس بهڕووی هاتوچۆدا داخراون.
لە پارێزگای وان كارەكان بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگاوبانانە درێژەی هەیە کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
بهپێی راگهیهندراوێکی گهوره شارهوانی وان، ڕێگاوبانی ٣٥ ناوچەی نیشتهجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمهكانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگا داخراوانە.
- هەکاری
بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری، لە کۆی ٨٥ ڕێگای گوند و کوخ کە بەهۆی بەفرەوە داخراون، ڕێگای ٦٤یا بەڕووی هاتوچۆدا کراونەتەوە.
تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ناوەندی شار و ناوچەکانی دیکە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ پاککردنەوە ڕێگاوبانەکان.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بهفر بارینەوە رێگای ٩١ ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.