Necat Hazar
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
وان - AA
لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە وان، ٦٥ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران، کە بەشێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندبووە تورکیا.
بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە، لەمیانی گەڕێکدا لە ناچەی بۆستانیچی مینی پاسێکی گوماناویان راگرتووە.
لەمیانی پشکنینی مینی پاسەکەدا کە توانای هەڵگرتنی ١٥ کەسی هەیە ٦٥ کۆچبەری نایاسایی کە پێکهاتبوون لە؛ ٢٤ ئەفغانی، ٢٠ پاکستانی، حەوت سووری، ١٢ بەنگلادیشی و دوو میانماری دەستگیرکران، کە دەرکەوت بەرێگەی نایاسایی خۆیان گەیاندبووە تورکیا.
هاوکات شۆفێری مینی پاسەکەش دەستگیرکرا و، کارەکانی ئاسایش لەبارەیانەوە درێژەی هەیە.
کۆچبەرە نایاساییەکانیش پاش کاری ئاسایش رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.