Barış Gündoğan
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی راگەیاند کە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی قەڵغانی فورات.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوە کرد، نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە دەستڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر ناوچەی قەڵغانی فورات و لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشدابوون لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی یەپەگە کە لەمڕۆدا لە چالاکی خراون، گەیشتووەتە ١٤ تیرۆریست.