ماردین
حەبیب دۆغان یەکێکە لە موختارانی گوندێکی دەوروبەری میدیاد ، کە سەر بە پارێزگای ماردینە، نەریتێکی دوو ھەزار ساڵ پێش ئێستای زیندوو کردۆتەوە.
دۆغان بە سوود وەرگرتن لە نوسراو و خەتە سریانییەکانی کەنیسەی دایکە مەریەم توانیویەتی ئەو کارە بکات. تا ئێستا مەرەکەبێکی زۆری لە رووەکە جیاجیاکان کۆکردۆتەوە و بەھۆیەوە ھەمان شێوازی سریانیی جاران دەنووسێ.
دۆغان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو خەتە سریانییە شێوازێکی تایبەتیی نووسینە لەو ناوچەیە. زۆریش پیرۆزە، چونکە کتێبی پیرۆز بە ھەمان شێوە نووسراوەتەوە کە ئێستا پەیڕەوی دەکەم. نیگەرانی ئەوەم بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ئەو نووسینە ئاسەواری نەمێنێ. بۆیە بە کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەری، دەستم بە زیندووکردنەوەی کرد."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.