Tezcan Ekizler,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
ئیزمیر- AA
سه‌رۆكی مانگی سووری توركی، كه‌ره‌م كنك ئاشكرایكرد ئامانجیان ئه‌وه‌یه ١٨٠ هه‌زار به‌ش گۆشتی قوربانی له ٥١ وڵات‌دا بگه‌یه‌ننه چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س.
كه‌ره‌م كنك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی له شارۆچكه‌ی كهمالپاشا سەر بە پارێزگای ئیزمیری به‌سه‌ركرده‌وه كه كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌خشینانه ده‌كه‌ن كه مانگی سووری توركی بۆ جه‌ژنی قوربان به‌ده‌ستی ده‌گات.
كنك باسی له‌وه‌كرد سه‌رجه‌م ئه‌و قوربانییانه‌ی له توركیا سه‌رده‌بڕدرێن له‌م ناوه‌نده لێده‌نرێن و له قوتوو ده‌نرێن، راشیگه‌یاند: "ساڵانی پێشوو گۆشتهكانمان به‌شێوه‌ی ٨٠٠ گرامی له قوتوو ده‌نا و به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مده‌ست بوون، دابه‌شده‌كرد. ئه‌مساڵ لانیكه‌م قوتووی پێنج و ١٠ كیلۆیی ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به هاوكارییه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه به درێژایی جه‌ژن ١٣٠ هه‌زار كیلۆ گۆشت له‌ناوخۆی توركیادا دابه‌شده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆشتانه‌ی كه پێیان ده‌گات له قوتووی ده‌نێن ده‌توانن به درێژایی ساڵ بیانگه‌یه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی.
كه‌ره‌م كنك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌مساڵ ئامانجیان ئه‌وه‌یه ١٨٠هه‌زار به‌ش گۆشتی قوربانی بگه‌یه‌ننه چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له ٥١ وڵات و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیان له توركیان.