Volkan Kaşik
25 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
ماڵاتیا - AA
لە قەزای ئاکچاداغ سەربە پارێزگای ماڵاتیا لە رۆژهەڵاتی تورکیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و لە ئاکامدا شەش کەس گیانیان لەدەست دا.
رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی ماڵاتیا-قەیسەری روویدا و دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
پێنج کەس هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بوو.
بریندارەکە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە وێڕای هەموو هەوڵێکی پزیشکەکان، گیانی لەدەست دا.
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشەکەش، پارێزگاری ماڵاتیا، خولوسی شاهین سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد.