Ömer Tuğrul Çam,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tevfik Durul
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جددی بۆسه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان(ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران)".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌میانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ٢٠١٩دا، له‌باره‌ی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی به مه‌ترسییه‌كی جددی بۆسه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان(ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران)".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م پێناوه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجام ده‌دا ت و خۆیشی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان ئه‌نجامداوه.