Sabri Kesen
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
موغلا - AA
ئەو گومانلێکراوەی کە بە چەک هێرشی کردە سەر بینای سەرۆکایەتی هەدەپە لە شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا، دەستگیرکرا.
لەو بارەیەوە پارێزگای موغڵا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا رایگەیاندووە ''ئا.ت.د کە بە چەک هێرشی کردووەتە سەر بینای هەدەپە لە شارۆچکەی مارماریس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە".
هەروەها هاتووە "ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٨دا، جامی بینای هەدەپەی لە شارۆچکەکە شکاندبوو و بەتۆمەتی 'زیان گەیاندن بە بیناکە' رێکاری یاسایی لەبارەیەوە بەڕێوەدەچوو و لەئێستادا، رێوشوێنەکانی دادگا لەبارەیەوە درێژەی هەیە''.