Kaan Bozdoğan
13 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2025
ئیستانبوڵ - AA
مۆدیلی نوێی ئۆتۆمبێلی TOGG لە جۆری T10F پێشکەش بە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرا.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری TOGG لە کۆشکی دۆڵمەباهچە، ئۆتۆمبێلەکەیان پێشکەش بە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغانیش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی، زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلەکە وەرگرت.
ئۆتۆمبێلی TOGG لە لایەن وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیا محەممەدفاتح کاجر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری TOGG فواد توسیالی، پێشکەش بە سەرکۆمار ئەردۆغان کرا.
لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی ئۆتۆمبێلەکە، هەروەها سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران ئامادە بوو.