Yusuf Soykan Bal
22 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت)، بە ناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان-پاکستان دەستگیر و هێندرایەوە تورکیا.
بە پێی ئەو زانیارییەی لەسەرچاوەکانی ئەمنییەوە دەست کەوتووە، لە ئاکامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکاندا، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) زانیوێتی کە بە ناو بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مەهمەت گۆرەن لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان-پاکستانە.
ئەو کەسە چالاکانە لە کەمپەکانی داعش'دا ئەرکدار بووە و بەرە بەرە بووەتە یەکێک لە بەناو بەرپرسەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە.
هەروەها زاندراوە مەهمەت گۆرەن کە بە ناوی خوازراوی "ئەبو یاسر تورکی" چالاکی هەبووە، سەرقاڵی ئامادەکاریی بووە بۆ هێرشی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی سڤیل لە ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا و ئەورووپادا.