Mehmet Tosun
02 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2022
ئەنقەرە-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، یەکێک لە بەناو بەرپرسەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەناوی مەهمەت دۆغان لە شاری سلێمانی باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی دەرکەوت کە مەخموور و کەرکووک بوون بە "بەندەرێکی سەلامەت" بۆ پەکەکە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی شوێنی بەناو بەرپرسی کەرکووکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، مەهمەت دۆغان-ی دەست نیشان کرد و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای چەمچەماڵ لە چالاکی خست.
هەفتەی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، بەناو بەرپرسی گشتیی مەیدانیی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/هەپەگە لە مەخموور-کەرکووک-سلێمانی، مەهمەت ئەردۆغان کە ناوە نهێنییەکەی ''ئەحمەد رووبار"ە لە مووسڵ لە چالاکی خرابوو.