ئەنقەرە
لە ڕوونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا دا کە لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان بڵاوکراوەتەوە, باس لە چالاکیەکانی سوپای تورکیا کراوە و تێیدا ھاتووە، ٢٣ کەشتی ھێزە دەریایەکانی تورکیا لە چوارچێوەی کار و چاکیەکانی ھاوپەیمانی ناتۆدا لە دەریای رەش، ئیجە، دەریای سپی و کەنداوی عەدەن چەند مەشقێکیان ئەنجامدا.
ھاوکات ٦ فڕۆکەی F١٦ لە سەر دەریای ئیجە و لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا بە درێژایی سنوری سوریا و ٢ فرۆکەی دیکەی F١٦ یش بە ئاسمانی دەریای ڕەشەوە بەمەبەستی مەشق و راھێنان فڕیون.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە بەمەبەستی چاودێریکردن و پشکنینی ناوچەکە، ٤ کەشتی سەربازی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست نزیک سنوری سوریا، کار و چالاکی خۆیان ئەنجامدا.