Göksel Yıldırım,1 23
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمپانیای رۆكێتسان بۆ پیشه‌سازیی مووشه‌ك و بازرگانی له ئاماده‌كارییدایه بۆ خستنه گه‌ڕی مووشه‌كی نه‌وه‌ی نوێی چاكر كه ١٥٠ كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و له وشكانی، ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ده‌تواندرێت ئاراسته بكرێت.
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌م جۆره مووشه‌كه له دامه‌زراوه‌ی رۆكستان به به‌شداری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆكێتسان، فاروق ییغیت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆكێتسان، موراد ئیكینجی و جێگری سه‌رۆكی گرووپی كاله و سه‌رۆكی گرووپی تهنكیكن، عوسمان ئۆكیای كۆنگرهیەکی رۆژنامەوانیی ئه‌نجام درا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆنگره رۆژنامەوانییەكهدا باس كراون ئه‌م جۆره مووشه‌كه له وشكانی، ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ده‌تواندرێت ئاراسته بكرێت، به‌مه‌یش ده‌بێته هێزێكی نوێ بۆ سوپا كه تایبه‌تمه‌ندی دوا ته‌كنه‌لۆجیای هه‌یه و كڵاوه‌ی جه‌نگی كاریگه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
مووشه‌كی چاكر كه ده‌تواندرێت له‌لایه‌ن فڕۆكه باڵ جێگر و باڵ سووڕاوهكان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه‌شتی، ئۆتۆمبێل و پلاتفۆرمه‌كانی سه‌ر ئاوه‌وه ئاراسته بكرێت، بۆ كردنه ئامانجی ئامانجه وشكانی و ده‌ریایییه‌كان ئه‌ڵته‌رناتیڤی فراوان ده‌خاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ر.
ئه‌م مووشه‌كه كه خاوه‌نی بزوێنه‌ری "KTJ-1750 turbo-jet'یه كه له‌لایه‌ن گرووپی كاله ئاگری پێش خراوه، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی خاڵی پێكانی ئامانج و تایبه‌تمه‌ندی كڵاوه‌ی جه‌نگی توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ی به ئامانج ده‌گیرێن.
له كاتێكدا كاره‌كانی دیزانكردنی مووشه‌كی چاكر كه له‌لایه‌ن رۆكێتسانهوه ده‌ستی پێ كردووه و به سه‌رچاوه نیشتمانی و ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وامه، یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له ئاكنجی ئه‌نجام ده‌درێت.