Ulaş Güven,Ramal Abdullah Mahmood
14 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
هه‌كاری – AA
ته‌رمی ئه‌و سێ منداڵه دۆزرایه‌وه كه دوێنێ له رووباری شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری ون ببوون.
له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی جه‌ندرمه، ئافاد و ئاگركوژێنه‌وه كه له دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دوێنێیوه به دوای چاره‌نووسی ئه‌و سێ منداڵه‌دا ده‌گه‌ڕان، تیمه‌كانی ژێرئاوگه‌ڕ ته‌رمی هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بویوكسو، ئاڵاجای و ئۆرجون ئوڵاڵی-یان دۆزییه‌وه.
به مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمی ئه‌و سێ منداڵه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی یوكسه‌كۆڤا كراوه. كه‌سوكاری منداڵه خنكاوهكانیش به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه بوون.
قایمقایمی یوكسه‌كۆڤا، ره‌مه‌زان كهندوزلهر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه زانیاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرت.