Sayim Harmancı
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
هه‌كاری – AA
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فر له رێگای كوێستانی قه‌زای یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری كه جێ جێ هه‌شت مه‌تر به‌فری لێ كه‌ڵه‌كه بووه.
تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای هه‌كاری به درێژایی وه‌رزی زستان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هاتوچۆی گوندنشینان دروست نه‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگای هاتوچۆی كوێستان و بنكه سه‌ربازییه‌كان.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی رێگای كوێستانی مهزهرگهزهر سه‌ربه ناحیه‌ی بیویكچیفت له قه‌زای یوكسه‌كۆڤا و به مۆبایلیش دیمه‌نی كاركردنی تیمه‌كان تۆمار كراوه.
به‌هۆی ره‌قبوونی به‌فره‌وه تیمه‌كان بۆ راماڵینی به‌فر، به‌كارهێنانی ئامرازی هه‌ڵكه‌ندن (حه‌فاره) بووه‌ته جێی سه‌رنج.
%2FAA-27613414.jpg)