Sefa Mutlu
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ – AA
پارێزگای ئیستانبوڵ هۆشداری دا له‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌و زانیاریه بێبنه‌ما و تۆماره ده‌نگییه ناڕاستانه نه‌كه‌ن كه له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له گرووپه‌كانی واتسئه‌پدا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
پارێزگای ئیستانبوڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمییه‌كان زانیاری‌یان داوه سه‌باره‌ت به بولهمهرزهكهی ئیستانبوڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای ئیستانبوڵدا هاتووه: "هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌و زانیاریه بێبنه‌ما و تۆماره ده‌نگییه ناڕاستانه مه‌كه‌ن كه له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له گرووپه‌كانی واتسئه‌پدا بڵاوكراونه‌ته‌وه. لایه‌نی فه‌رمی روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات. ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی زانیاری ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه".