Süleyman Elçin,Hatice Özdemir Tosun
25 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2023
ئەنتاڵیا - AA
سپێدەی بەیانی ئەمڕۆ، لە رێگەی ئاسمانییەوە دەست کرا بە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوێنێ کاتەکانی ئێوارە لە دارستانی قەزای کەمەر لە ئەنتاڵیا کەوتەوە و بە درێژایی شەو بەردەوام بوو.
ئەو ئاگرەی کاتژمێر ٢١:٠٨ بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە لە دارستانی ناوچەی گۆیوک دەغیرمەندەرە کەوتەوە، بە هۆی کاریگەری باوە ناوچەیەکی فراوانی گرتەوە.

بەهۆی چڕی دارستانەکەوە، زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر تانکەری ئاو و زیاتر لە ٣٠٠ تیمی کوژاندنەوەی ئاگر، بە درێژایی شەو سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.
شەش کەس کە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەنگەنەفەس بوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و وەک رێوشوێنێکیش ١٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نزیک ئاگرەکە چۆڵکران.

هاوکات لە رێگەی ١٠ فڕۆکە و ٢ هێلیکۆپتەرەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت.
