Bilal Kahyaoğlu
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
کاستامۆنو- AA
هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانێکی شارۆچکەی تاشکۆپرو-ی پارێزگای کاستامۆنو کەوتووەتەوە بەردەوامن.
بەهۆی کاریگەری با ئاگرەکە لە تەشەنەسەندایە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەر لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە نزیک ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە چەند کێڵگەیەکی گەنم هەن.