Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
واشنتۆن – AA
لە یەکەمین ساڵوەگەڕی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز هەڵمەتێکی واژوو کۆکردنەوە بە مەبەستی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن لەسەر ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی دەستی پێکردووە.
ناوی ئەو هەڵمەتەی تورکەکانی دانیشتووی ئەمریکا دەستیان پێکردووە "لە پێناو دادپەروەریدا، فەتحوڵڵا گولەن رادەستی تورکیا بکەنەوە".
تێکستی هەڵمەتی واژووکۆکردنەوەکە لە بەشی "سکاڵا و داواکاری" (petitions) ماڵپەڕی کۆشکی سپی کراوەتەوە و، لە تێکستەکەدا باس لە رووداوەکانی شەوی ١٥ی تەمووز کراوە کە فەتۆ هەوڵی داوە کودەتا بکات.
هاووڵاتییان دەتوانن لە بەشی "سکاڵا و داواکاری"ی ماڵپەڕی کۆشکی سپی "petitions.whitehouse.gov" بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن.