Ramal Mahmood
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
- ساڵانە لە شارۆچکەی ئۆغوزەلی ١٠٠ ملیۆن باینجان، ٨٠ ملیۆن بیبەر و نزیکەی ٤٠ ملیۆن کولەکە و ترۆزی وشککراوە دەفرۆشرێت.
- سەوزە وشککراوەکانی ئۆغوزەلی لەکێبڕکێییەکی سەختدان بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بگاتە لەسەدا ٨٠ی بەرهەمه وشککراوەکانی بازارهکانی سهرانسهری تورکیا.
شارۆچکەی ئۆغوزەلی سەر بە پارێزگای عەنتاب، لەمانگەکانی وەرزی هاویندا دەبێتە کۆگای سەوزەی وشککراوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهاردا دەست بە وشککردنی سەوزەواتی وەک بیبەر، کولەکە و باینجان بە ڕێگای سرووشتیی کراوه.
ئۆغزەلی کە ١٤ کیلۆمەتر لە شاری عەنتابهوه دوورە و ژمارەی دانیشتوانی ٣٠ هەزار کەسە. زۆربەیان بەهۆی وشککردنەوەی سەوزەوە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ داهاتی خێزانەکانیان دابین دەکەن.
بەهۆی پلاندانان و زیادکردنی بەرهەمی ئۆرگانی، تا دێت ئاستی بەرهەمهێنان زیاد دەکات.
ئەو بیبەر و باینجانانەی لە کێڵگەکانەوە کۆیدەکەنەوە، لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە کۆڵانهکاندا پاکدەکرێن و ناوهخنهکانیان ههڵدهکۆڵرێت، دواتر لە سەربانی ماڵان و زەوییه بهتاڵهکاندا لەژێر تیشکی خۆردا دادەنرێن، تا وشک ببنەوە. باینجانەکان دوای دوو رۆژ و بیبەرەکانیش دوای چوار رۆژ ماوهنهوه لەبەر تیشکی هەتاو هەڵدەگیرێنەوە، ڕیزدەکرێن و دواتر به دهزووهوه دهکرێن، پاشان لەرێگهی ئۆتۆمبێلەوە دەگەیەنرێنە بازاڕهکان.
بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئەو بەرهەمانە لە بەرهەمهێنەرانەوە بگەیەنرێتە بەکارهێنەران، شارەوانی ئۆغوزەلی خولی مهشق و ڕاهێنانی بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە کردووهتەوە. جگە لەوەش، بەهاریکاریی ناوەندی گەشەسەندنی ئیپەکیۆڵو خولی هۆشیاریی بۆ بەرهەمهێنەران سازکردووه. سەوزە وشککراوەکانی ئۆغوزەلی لەکێبڕکێییەکی سەختدان بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بگاتە لەسەدا ٨٠ی بەرهەمه وشککراوەکانی بازاڕهکانی سهرانسهری تورکیا.
سەرۆکی شارەوانی ئۆغوزەلی، مەهمەت سهعید کڵچ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند بژێوی شارۆچکەکە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە و ١٠ ساڵە وشکردنەوەی بهرههمهکانی سهوزه گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، ئاماژهی بهوهشکرد ئەو کارە ڕۆڵێکی گرنگی له بهرزکردنهوهی ئاستی ئابووری شارۆچکەکەدا گێڕاوه.
کڵچ ئاشرایکرد ساڵانە لە شارۆچکەی ئۆغوزەلی ١٠٠ ملیۆن باینجان، ٨٠ ملیۆن بیبەر و نزیکەی ٤٠ ملیۆن کولەکە و ترۆزی وشککراوە دەفرۆشرێت. ئهوهش وایکردووه لە مانگەکانی هاویندا ئابووری ناوچەکە جموجۆڵێکی بهرچاو بەخۆوە ببینێت.