29 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای هاتوچۆی ٢٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان داخراوه.
گه‌وره شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی دوو رۆژه به‌رزاییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، رێگای هاتوچۆی ١٢ ناوچه له قه‌زای گورپنار، ١٥ ناوچه له چاتاك و ناوچه‌یه‌ك له باهچه‌سه‌رای داخراوه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه رایگه‌یاندووه هه‌ور به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دێن و ده‌ڕۆن و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ دوای ئێواره له ده‌وروبه‌ری مووش و به‌دلیس به‌فر و به‌فر و باران به تێكه‌ڵاوی ببارن.