25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاوی توركیا (AFAD)، بڵاوی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٤ پله شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ سەربە پارێزگای وان-ه هەژاند.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاوه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر ١٣:٠٣ روویداوه و ناوه‌نده‌كه‌ی شاریچكهی ئۆزاڵپ بووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ٦،٩ كیلۆمەتر له قوڵایی زه‌وی روویداوه.
هاوکات پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز رایگەیاند ''له‌ئێستادا له شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپ كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌دواداچوون''.