Sarp Özer
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند به‌له‌مێك كه ٤٥ كه‌سی له‌نێو دابووه به دووری ١٦١ میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش له پارێزگای ئانتاڵیا ژێرئاو كه‌وتووه و كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه ٤٥ كه‌سی له‌نێو دابووه به دووری ١٦١ میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش و ٦٠ میل له باشووری دوورگه‌ی كهرپه بووه كه خه‌ریك بووه ژێر ئاو بكه‌وێت زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ به‌له‌می چارۆكه‌داری جه‌نگییان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ست كراوه به كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن.
ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته سنووری گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی توركیا وه‌ك "گۆڕه‌پانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن" ده‌ستنیشان كراوه، ده‌ریاوانان له‌مه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ كه‌رتی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ته‌رخان كراون.
دوو كه‌شتییه چارۆكه‌داره جه‌نگییه‌كه‌ی هێزه ده‌ریایییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌كی ده‌ریایی وێرای ناله‌باری كه‌شوهه‌وایش، به‌رده‌وامن له كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین.