Sertaç Bulur
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا هه‌ڵمه‌تی هاوكاتی "داس"ی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوان له ٢٧ پارێزگای توركیا ده‌ست پێ كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٨٩ تۆمه‌تبار ده‌ركرد به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ ٢٨ تۆڕی تاوان كه په‌یوه‌ندییان به ١٣ تۆڕی تاوان هه‌بووه كه تۆمه‌تبارن به "هه‌ڕه‌شه‌كردن"، "وه‌رگرتنی سووی زۆر"، "تاڵانكاری" و "دامه‌زراندنی تۆڕ بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و چه‌كیان بۆ دابین كردوون.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له ٢٧ پارێزگای توركیا ده‌ست پێ كردووه.