Sarp Özer
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "به‌لای ئێمه‌وه ئێجگار گرنگه مافی توركمانه‌كانی كه‌ركووك پارێزراو بێت. زۆر له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كانی ئه‌وێ ده‌كه‌ین".
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی خولوسی ئاكار و به به‌شداریی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان، جێگری وه‌زیری به‌رگریی، یونس ئه‌مره كارائۆسمانئۆغڵو و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كان، به‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانس به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاكار رێنمایی و فه‌رمانی دایه فه‌رمانده‌كان و زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی مه‌یدانی و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی توركیا له فه‌رمانده‌كان وه‌رگرت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له چوارچێوه‌ی پرسه به‌رگریی و ئه‌منییه‌كاندا پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێكاره‌كانی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاوتوێ كران.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه كرد، له كه‌شێكی سه‌ختی مه‌یدانی و ناله‌بار له‌ڕووی كه‌شوهه‌واوه به پێداگرییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر درێژه پێده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "هه‌موومان ئه‌و داڕووخانه ده‌بینین كه رووی له تیرۆریستان كردووه. چه‌ندین لێكه‌وته‌ی په‌یوه‌ست به‌م داڕووخانه هه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داڕووخانه به‌رده‌وام بێت، فشارمان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان، به‌دواداچوونه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین. سه‌رجه‌م په‌ناگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان له‌ناو ده‌به‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه تا له چالاكی خستنی دوایین تیرۆریست خه‌باتیان به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدایش له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له یاسا و به‌شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌رێنی بن. پێویسته پێكه‌وه بگه‌ینه ئامانج. ئه‌مه رێگای ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشه بۆ خوشك و برا عێراقییه‌كانمان و بۆ ئێمه‌یش. لێره‌دا پێكه‌وه شان به‌شانی یه‌كتری درێژه به كاره‌كانمان ده‌ده‌ین".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی كه‌ركووكیش دوا و رایگه‌یاند: "به‌لای ئێمه‌وه ئێجگار گرنگه مافی توركمانه‌كانی كه‌ركووك پارێزراو بێت. زۆر له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كانی ئه‌وێ ده‌كه‌ین".
دواتر له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ماوه‌ی رابردوو له ده‌ریای ره‌ش دوا و رایگه‌یاند:
"له ههولداین بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی له ده‌ریای ره‌ش پارێزراو بێت. خوازیارین لایه‌نه‌كان له ده‌ریای ره‌ش له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كان، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی تا ئه‌مڕۆ كراون، بێ ئه‌وه‌ی رێگه بۆ گرژیی خۆش بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ببنه هۆكاری هه‌ڵكشان له ئاڵۆزییه‌كان، درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن. له‌و میانه‌شدا، ئه‌م بۆچوونانه‌مان ده‌گه‌ینینه سه‌رجه‌م موخاتهبهكانمان. هیوامان ئه‌وه‌یه گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، گرژییه‌كانی نێوان ناتۆ و رووسیا، هه‌رچی زووه به رێگه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت و هێمنی، ئاشتی و سه‌قامگیریی باڵاده‌ست بێت. له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌ر شتێك بكه‌وێته سه‌رشانی ئێمه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجاممان داوه، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر رۆڵ بینینێك".